لە گەڵ تۆ دام سەردەشت،

لە گەڵ تۆ دام سەردەشت،
-----------------------
خوێنی تۆیە لە دەمارەکانم دا دێت و دەروا، برینی تۆیە لە دڵمدا لێرە پێمە.
گوێم لە هانکە هانکی
رۆژمێرە
سەری دڵم خر خر بوە
بۆ برینێکی قووڵی مێژو
گریان ئەوکی تووند لی گرتووم
بڕ بڕەی پشتم
بڵۆقێکی گەورەی تێکەوتوە
دەست لە سەر هەر شوێنێکی ئەو نیشتیمانە دا دەنێم
دەقیژێنێ
هاوار دەکات
برینی دەکولێنەوە
دارستانیش هەمو قژی خۆی
دەرهێنا،تازیەبارە
هۆشم بە خۆمەوە نیە
سەرم گێژە و خولان دەدەم
نە چاوم هیچ شتێ دەبینێ
نە هەناسەم دێتە دەرێ
نە هاوارێکم بۆ دەکرێ
کەسێکیش لێرە من شک نابەم
دەستم بگرێ بمباتەوە
بە سەردەشتم شاد کاتەوە
-------------------
کامران شافێعی
/ 0 نظر / 162 بازدید