به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی مه‌لی نه ئاوا ده‌تان تارێنن
باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێکتان ده‌خنکێنن
کێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته و زریان ده‌هێنێ
چاوی لێمان داده‌خا چرووکان ده‌وه‌رێنێ
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی که ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ
ده‌ستی شه‌قامیش ببرن کۆڵان بده‌ن له دارێ
لاوێکی شه‌رمێون بووم مێشکم ده‌درا به ماران
ئێستاش که پیر و ماندوم ده‌رم ده‌که‌ن له شاران
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی که ڕۆژێ من ده‌کرێم به گۆرانی
ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه ده‌چمه نێو ئاویکانی
گه‌رووم به گزینگ ته‌ڕ که‌ن زامه‌کانم به شیلان
به گۆرانی دام پۆشن یا به سه‌وزی دارستان
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ
ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ