شین گێڕی بۆسه رده شت

شین گێڕی بۆسه رده شت

(هۆنراوه ی :ماموستا عبدالقادر کوردی)

جێژنە  کاتی   پێکەنینە
کاتی شادی وهەڵپەڕینە

بەڵام لەجیاتی وەی شادبین
سەربەست دڵشادوئازادبین

گشت  برینن  کولانەوە
زەخمی  کۆنن  برژانەوە

ساڵڕوژی  کیمیا بارانە
پەژارە ی سەردەشتی جوانە

لەساڵ وڕۆژێکی وا دا
بەعەرزی دا بە حەوادا

خاپوریان کردشاری واجوان
لەشکری کافروشەیتان

لەشکری بەعسی خوانەناس
دڵ ره قی تاڵانچی پێخواس
 
بەئەمری "صدام " ی لەعین
بێ شەرەف بێ ڕوحم بێ دین
 
سەردەشتیان کردبە گۆمی خوێن
خاپوربوشاری دڵ بزوێن

جەنگەڵی واجوان وڕەنگین
تێیدا نەما چڵێک گیای شین
 
مناڵ وگەورەوژن وپیاو
مەلۆتکەی لەبێشکە پێچراو

سوتان بونه بەقوربانی
بونە فیدای بێ ویژدانی

هیچ کەس دەهاواریان نەهات
کەس مرتەقی لەبەرنەهات

یارمەتی ده رهەرخودایە
کەسی دی لەهانان نایە

گەلی کوردیان لەناودەبرد
بەقسە ژینۆسایدیان دەکرد

بەڵام ئێمە هەرسەربەرزین
خاوەن هێزوئاووعەرزین

رزگاری بەڵێنی خوایە
دەستی گەل دەستی خوایە

"صدام "بەتواناوبەشەڕبو
فێڵبازبێ خودابەگەڕبو

دەستی عەداڵەت خنکاندی
وەکو تۆوی زەوی چاندی

هەمو بەعسیان جەلە کردن
بۆ داری ئیعدامیان بردن

قڵتوبڕبون بە دەستی گەل
هاتەوە دەستی ئێمەش هەل

هەمو زاڵم پەتک دەکرێن
دەردی گەلان ساڕێژ دەکرێن

ئێمە هەر لە خوای دەزانین
بەندەی خواین دور لە شەیتانین

خوا لاگیری هەژارانە
هەتوانی دەردەدارانە

عەداڵەت هەر لەلای تۆیە
غەیری تۆ هەموی درۆیە

مەزڵوم گەر هیوا بەخوا بن
ناکرێ بڵێ ی ڕزگار نابن

سۆسیالیزم و دێموکڕاسی
زۆر چاک بو کە هەمون ناسی

لە بەرژەوەندی خۆیانن
هەر خەریکی درۆیانن

خوا تۆڵەی بۆ کردینەوە
بۆ لای ئەو بادەدەینەوە

شادبن شەهیدی سورخەڵات
ورەی شەیتان کۆتایی هات

بێ گومان جێتان بەهەشتە
زۆرزۆر خۆشتر لە سەردەشتە

عبدالقادر کوردی

/ 0 نظر / 49 بازدید