سه رده شت

سه رده شت

نییه له وه ڵات جوانتر له سه رده شت
چۆمی جوانه جه نگه ڵی به هه شت
شڵماش و بێوران،زێوه و به رده پان
مه شهوری ئێران،زمزیره و گۆمان
له تاڤگه ی شڵماش جوانترم نه دیوه
له سه ردا سینه ی شاخی دڕیوه
بڕوانه که ڵوێ له ده شتی پانی
چناری به نێو له م ده شته هانی
چۆمی چاو لێ که چۆن پێچان ده کا
به وێنه ی په ری سه مایه ده کا
گه ر گه ییه نه ڵێن بڕوانه گۆمان
گردی وه ک یاقوت ده شتی جوان
تاڤگه ی دێته خوار وێنه ی بارانێ
میترێکی نه ڵێن دێنێ تارانێ
به وه رزی به هار کوێستانان پڕخاڵ
بولبول ده خوێنێ شوانیش به شمشاڵ
له نێوی دۆڵان دێ قاقایی بێری
له دانگه و جێ مۆڵ ده دۆشن شیری
پڕه لێڕه وار له مازوو و قه زوان
بادام و ئه نار به روڤ و گوێزان
به وێنه ی وه ستا فه ڕشی ده وه نی
قه ت ناکرێ باسی دار و ده وه نی
ئا و گیای بونه شه فای ناساخی
هه ڵاڵه و گه زیز گوڵی نێو باخی
گه ر له دونیادا ببێ به هه شتێ
نییه له جیهان جیا له سه رده شتێ

/ 0 نظر / 62 بازدید