<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان

کاڵه‌ حه‌زێکی بێ ناوونیشان


کاڵه‌ حه‌زێکی بێ ناوونیشان

پار چه شیریک له شاعیر پیرانشاری عوعومه‌ر ئیمام

شۆڕابه‌ی تارماییه‌کی خه‌ست

به‌ دڕامای حه‌زێکی بێ سنوور

له‌ بووڵێڵی ئێواره‌یه‌کی زه‌رده‌په‌ڕ دزراو

شه‌قڵی هێڵێک روو به‌ تاریکانی

ده‌رووی  دووری چاوه‌ڕوانی

به‌ ده‌سکه‌نی تاڵی زامێک داپۆشی

تابڵۆی دیمه‌نێکی ره‌نگ هه‌ڵوه‌ریو

له‌ ئامێزی شه‌وێکی کپدا

هه‌ڵوه‌ری!

ده‌مێکه‌ ته‌زووی تاسه‌یه‌ک

ئه‌نگێوه‌ی قه‌ڵافه‌تێک له‌ داهاتوو

مێرده‌زمه‌ی خێوی شه‌وێکه‌ و

 ئانگژام ده‌بێ

هه‌گبه‌ی ساته‌وه‌خته‌کان

خه‌مێک به‌ باڵام ده‌دروون

که‌چی له‌ که‌ناری ڵێڵی خۆمدا

ماسیه‌کان گه‌مه‌ی سێوێک ده‌که‌ن

شه‌پۆله‌ خۆڵاویه‌کان

به‌ تاسه‌ی ده‌ریایه‌کی وشکه‌وه‌

شاڵاوی به‌رۆکی ته‌نگی ئاسمان ده‌ده‌ن

منیش هه‌ودای گۆڕێک ده‌هۆنمه‌وه‌

یه‌ک به‌ باڵای خۆم

رێگا خۆڵه‌پۆت، سینه‌کێش و توند

بۆ ژوانی هه‌وری گه‌ڕۆکی ئاسمان

ماچی گه‌رووی داره‌ستان و...

گه‌رای هه‌ستی پێخوست

له‌ دیمه‌نی رازێکدا مردن

هه‌تا ئاسۆی وشه‌ هه‌ڵپاچراوه‌کان

رێگا هه‌ڵدێر و هه‌ڵه‌مووت

بڕکردن دژواره‌ و تاقه‌ت پرووکێن

به‌ڵام ئه‌ی ساته‌وه‌خته‌کانی مه‌رگه‌سات

ئێوه‌ له‌ خه‌زانی کام باغ دا هه‌ڵوه‌ریون

به‌ چ گه‌رده‌لوولێ گوڕغه‌ریبن

له‌ کام خمخانه‌

له‌سه‌ر سه‌فحه‌ی چ تاته‌شۆرێک

به‌ فرمێسکه‌ هه‌ڵقرچاوه‌کان

جه‌سته‌م داده‌ماڵن

ئازاره‌کانم هه‌ڵده‌پاچن!؟                                                            

ئه‌مجاره‌یان له‌ پانتای هزرێکی کاڵ

له‌ گه‌راجی دنیای هه‌رمان

به‌ره‌و ئادره‌سێکی نامۆ

ئاسۆیی! له‌ سه‌ر پشتی رێگای خۆڵه‌پۆت

مه‌ودایه‌ک قڵتوبڕ

هه‌تا به‌ چرۆ دا‌‌گیرسێ

دڕامای کاڵه‌ حه‌زێکی بێ ناونیشان!

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

[ چهارشنبه ۱۸ دی ۱۳٩٢ ] [ ۱٢:۱٩ ‎ق.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed