<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان

morad bapirpour


پیاوێک به‌ کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێ: ڕۆڵه‌ گیان ئه‌وساڵ ساڵه‌که‌ی سه‌خته‌ و ڕسق که‌مه‌، گه‌نم وجۆ قیمه‌ته‌کی واناکات، مه‌ڕ و ماڵاتیش چاک نافرۆشرێت، ئه‌تو هه‌ر‌ ده‌چیه‌ مه‌دره‌سه‌ی، که‌وایه ئه‌و (گوێدرێژه‌)ش ده‌گه‌ڵ خۆت به‌ره‌!!! یان ئه‌گه‌ر له‌ مه‌دره‌سه‌ی هاتیه‌وه‌ بۆ خۆت ده‌رسی پێ بڵێ!!!‌ ئه‌گه‌ر بێتو نیمچه‌ سه‌واده‌کی فێر بکه‌ی، قیمه‌تی ته‌واو نابێ!!! چونکه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌ خوێنده‌واری که‌ر،هه‌رچه‌ندی بڵێی زۆرن!!! به‌ڵام که‌ری خوێنده‌واری تێدانیه‌!!!!!.........

ئەرێوەڵڵا....

 

اجازه هست بگویم؟

دۆستێک بۆی گێڕامه‌وه کوتی له گوندی داوداوێی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ماموستای (موعه‌لییم) قوتابخانه بووم.ده‌مهه‌ویست هه‌ر له ئه‌وه‌ڵی ساڵێڕا فشار بۆ قوتابیه‌کان بێنم که به فارسی ده‌گه‌ڵم بدوێن بۆوه‌یکه تۆزێک له کێشه‌ی دوو زمانی که...‌م بێته‌وه.کوتی رۆژێک قوتابیه‌ک هاته لام منیش خه‌ریکی نووسینی شتێک بووم کوتی آقای آموزگار اجازه هست بگویم؟(دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه ئیجازه‌یه بچم گووی بکه‌م)سه‌رم هه‌لنه‌هێنا کوتم بگو جانم.هه‌ر خه‌ریکی کاری خۆم بووم گویم لێبوو کوتی ئاخر ئاغای آموزگار اجازه هست بیرون بگویم؟منیش پێم وابوو قسێکی تایبه‌تی و نهێنی پێمه کوتم نه‌خێر اجازه نیست همین جا بگو.ماوه‌یه‌ک پیچوو دیتم مته‌قی له‌یه‌ر نایه منیش هه‌ر خه‌ریکی کاری خۆم بووم سه‌رم هه‌ڵێنا کوتم بگو دیگه.منداڵی به‌سته‌زمان به گریانه‌وه کوتی ئاغای ئاموزگار گویییییییدم.تازه لێی حاڵی بووم کار له کار کار ترازاوه بۆگه‌ن وڵاتی داگرت.به په‌له بردمه ده‌رێ ئیدی له‌و رۆژه‌ڕا ته‌رکی فارسی کوتنم له کلاسێ کرد و شه‌ڕێکی چاکیشم بۆ ساز بوو ده‌گه‌ڵ دایک و بابی ئه‌و هه‌تیوه‌یادامه ...

 

کاک حەوڵا گێڕایەوە کوتی: لە خورینجی کابرا لا ونیو دەستی بە سمتی گرتبوو لە ژێڵڵا دەهات، لێمپرسی ئەوە بۆ وای؟؟ کوتی: چت عەرز کەم کاک حەوڵا !!! ئەو هەتیوە بە گیانی ناخێری، چەند ساڵە بەننایە!!! سەگباب ئەلحانیش نازانێ دەرزیان لێدا!!!!!!!!!!!!

 

جاسڵا له‌وکه‌سه‌ی نۆک خۆره

دۆستی خۆشه‌ویستم دوکتۆر لوقمان ئاده‌می موکری بۆی گێڕامه‌وه کوتی کابرایه‌ک له شوێنێک خه‌ریکی که‌رگانێ بوو یه‌کێک له دووڕڕا هه‌رای لێکرد کوتی هۆی کاکه ئه‌وه بۆوا له‌و به‌سته‌زمانه‌ی ده‌که‌ی؟ کابرا بێ ئه‌وه‌یکه سارد بێته‌وه هه‌ر ئاوا که له که‌ری داماو ده‌ژه‌نی ئاوڕی داوه به‌ ده‌نگێکی له‌رز کوتی نۆکی خواردوه نۆک!!!!1

ئه‌رێوه‌ڵڵا........

 

کاک عەلی عیلمی گێڕایەوە کوتی: پیاوێکی ته‌مبه‌ڵ ده‌یویست خۆی به‌ شێخی به‌خێو کات،چو بۆ ته‌کیه‌ی، شێخ زوو تێیگه‌یشت، فه‌رمووی بیبەن بۆ نێو کۆڕی زیکرێ، دووده‌روێشی بانگ کردن کوتی (زه‌رگ)ەکی لێده‌، ده‌روێش به‌زه‌رگه‌وه‌ لێی ڕاست و چۆپ بوون کوتی...: بۆ خاتری خودای، به‌ده‌نم هه‌ڵیناگرێ!!!ده‌مرم!!!شێخ فه‌رمووی له‌گوێی ده‌ن، زه‌رگیان له‌ چیلکه‌ی گوێی دا،ده‌گه‌ڵ لێدانێ تڕێکی لێبه‌ربوو!!! ده‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ ده‌رێ فسه‌کی کرد!!! کوتی: نه‌مکوت به‌ده‌نم هه‌ڵیناگرێ!!!! شێخ فه‌رمووی تێی هەڵدەن با بڕوا،مادام بە زەرگ لێدانێ بتڕێ و بە دەرهێنانەوەی بفسێ، نه‌ بۆ ده‌روێش ده‌بێت نه‌ بۆ سۆفی!!!............

 

کاک حه‌مه‌د(به‌ره‌حمه‌تبێ)ماشێنێکی تویوتای 3 تۆنی هه‌بوو موسافیر کێشی ده‌کرد، له‌ بێلۆکێ جه‌ماعه‌ته‌کی ده‌ پازده‌ نه‌فه‌ری سوار ده‌کات که‌ ده‌یان هه‌وێ بچنه‌ خانه‌قای شێخی بورهانی، له‌ نیزیک خدراوێ خیز ماشێنی ده‌کێشی وهه‌تا نێوه‌راستی چۆمی ڕاناوه‌ستی،ماشێن پڕ ده‌بێت له‌ ئاو،جه‌ماعه‌ت که‌ل وکۆم و سه‌رو گوێ شکاو دێنه‌ده‌رێ له‌ نیو خێوه‌تێ، یه‌کیان ڕوو ده‌حه‌مه‌دی ده‌کا ده‌ڵێ:سه‌گباب هه‌موو وه‌ختابوو بخنکێین، ئه‌تو شۆفیریه‌ نازانی بۆ خه‌ڵکی سوار ده‌که‌ی؟حه‌مه‌د ده‌ڵێ: سه‌گباب بۆ خۆتی‌، ئه‌تو مه‌له‌ی نازانی بۆسواری ماشێنی من ده‌بی؟

 

 

وەستا عەلی تیرغەم گێڕایەوە کوتی: بەیانی بوو بە دەرکی ماڵە پوور........... داڕۆیشتم بەردرکیان ئاوپڕژێن کراو، پاک و خاوێن گەسک درابوو، لە ژورێ دەنگی زەبتی دەهات، گۆرانیەکی گشتی هاویشتبۆ سەرێ، لێم پرسی: پوور......... ئەوە چیە؟ خەبەرێک هەیە...؟ کوتی: بە قوربانت بم میرزا عەلی، ئەوە ڕەحمانی زاوام دەسەریگەڕێم، ئەوشۆ قماری کردوە، پووڵەکی باشی بردۆتەوە، ئەوڕۆ خانووی پێدەکڕی!!!.............ئێوارێ کە بەوێدا تێپەڕیم، ئەو هەوا نەمابوو، مات و مەلوول لە بەر دەرکەی دانیشتبوو، لێمپرسی: پوور..........ئەوەچیە بۆواداماوی؟ کوتی: دەدمی بابی ڕەحمانی زاوام دەڕیم، ئەوسەگبابە ئەوەی ئەوشۆ لە قمارێ بردبوویەوە، هەموی دۆڕاندۆتەوە!!!!!

 

نۆکەر بە دایمە خەنجەری دەبەر خۆی دەچەقاند، دەمانچەی بە کەلەکەی وەبوو، بەسواری ئەسپی، تفەنگ دەشانی دا، هەرکه‌س دیتبای دەیکوت: غەنیمی سەد سواریە!!! ڕۆژەکی تۆزاوی، بە سەڵت و قوڵتی و بێ وازی دەگەڕاوە بۆ دێی، ئاغا لێی پرسی ئەوە بۆ وای؟؟؟ نۆکەر کوتی: چت لێ وەشێرم ئاغا!!! لە فڵان رێیەی دەهاتمەوە، بە گۆپاڵەوە دوو نەفەر هاتنە سەر ڕێیەم، ئەمیش دەستەکم بە تفنگێ وە بوو، یەک بە دەمانچەی!!! هەردووک دەستم گیرابوون!!! بەگۆپاڵان وەرمگەڕانێ!!! بەسەری تو دایانبەزاندم، پاش کوتانێ، ئەسپ و تفەنگ و دەمانچە و خەنجەریان دەگەڵ خۆبردن!!! خۆ بە سەڵتیش نەدەکرا وەدوایان کەوم!!!!!.........

 

 

 

 

[ دوشنبه ۱۸ آذر ۱۳٩٢ ] [ ۱٢:٢٤ ‎ق.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed