<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان

اسماعیل سید شکری(سمایل موکریانی)نویسنده و منتقد ادبی - پیرانشهر


سه‌یدسمایل سه‌ید شوکری

ئه‌سپ گیانله‌به‌رێکی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌ که‌ مرۆڤ زیاتر له‌ سێ هه‌زار ساڵه‌ ده‌سته‌مۆی کردووه‌، به‌هۆی شکل و بێچمی جوان و له‌بار و هه‌ڵکه‌وتی ژنتیکی و فۆنۆتیپی ره‌شمه‌ و هه‌وساری هاویشتۆته‌‌ ‌سه‌ر و ته‌علیمی داوه‌ و به‌هره‌ی لێوه‌رگرتووه، هه‌تا زیاتری له‌گه‌ڵ ژیاوه‌، باشتری ناسیوه‌ و هۆگری پێی زیاتر بووه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ زۆرێک له‌ بواره‌کانی ژیانی له‌ خۆی دوور نه‌کردۆته‌وه‌ و بۆ شه‌ڕ و بار و سواری که‌ڵکی لێوه‌رگرتووه‌.

جۆر و شێوه‌ و تو‌خمی ئه‌سپه‌کان به‌پێی هه‌رێم و ناوچه‌کان جیاوازی ژنتیکی و فۆنۆتیپیان لێ په‌یدا بووه‌ و ناوی گه‌ڵ و خاوه‌نی ئه‌و هه‌رێمه‌ی لێنراوه‌ که‌ تێیدا ژیاوه‌. ئه‌و ئه‌سپانه‌ به‌ هۆی که‌ش و هه‌وای ناوچه‌که‌ و هه‌ڵکه‌وته‌ی جۆغڕافیایی له‌باری شکڵ و بێچم و خووخده‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به‌و هه‌رێمه‌یان به‌ ‌خۆوه‌ گرتووه‌.

له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، له‌ ناو زنجیره‌ چیاکانی زاگرۆس جۆر و توخمێک له‌ ئه‌سپان هه‌ن که‌ شکڵ و دیمه‌نی تایبه‌ت به‌م ناوچه‌یه‌یان هه‌یه‌. تایبه‌تمه‌ندی و‌ پێناسه‌ی هه‌ره‌گرینگی ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌فه‌ڵ پان و سه‌ر و مل ئه‌ستووره‌، چوار په‌ل قایم، سم خڕ، خۆڕاگر له‌ هه‌مبه‌ر گه‌رما و سه‌رما ، به ‌هێزه‌ له‌ چڕ و کیو. ئه‌و ئه‌سپه‌ یه‌کێک له‌ ئه‌سپه‌ هه‌ره‌ ره‌سه‌نه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وییه‌ که‌ به‌ نێوی ئه‌سپی کوردی به‌ نێو بانگه‌ و له‌ ته‌واوی دنیا ناسراوه‌ و براوه‌ته‌ هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م دنیایه‌ و تۆوی لێ­گیراوه‌ته‌وه.‌ له‌ نێو کوردان دا ناوی تری "یه‌کسم"ه‌ به‌ مێینه‌که‌‌ی ده‌ڵێن ماین و به‌ بێچۆکه‌ی ده‌ڵێن جانوو (جانوو ماین و جانوو ئه‌سپ) پێوه‌ری ته‌مه‌نی بڕه‌ (یه‌ک بڕ و دوو بڕ) به‌ زۆریان که‌ پێکه‌وه‌ بن ده‌ڵێن ره‌وه‌ یان ره‌وکه‌ (ره‌وه‌ ئه‌سپ، ره‌وکه‌ ئه‌سپ ) به‌ ئه‌و که‌سه‌ی ئاگای لێیان ده‌بێ و ده‌یان له‌وه‌ڕێنێ ده‌لێن ره‌‌وکه‌وان نێوی به‌ پێی ره‌نگی دیاری ده‌کرێ گرینگترینان کوێت ، شێ ، بۆره‌ ، شین­بۆره‌ ...

به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ڵکه‌وته‌ی جۆغرافیایی و توانایه‌کانی ئه‌سپ و شێوه‌ی ژیانی کورد له‌ سه‌رده‌می چاخی به‌ردینه‌وه‌ هه‌تا قۆناغی شۆڕشی پیشه‌ی و ته‌نینه‌وه‌ی دنیا به‌ که‌ره‌سته‌ی داهێنراوی ئه‌و قۆناغه‌ و سه‌رده‌می شه‌ری ئه‌ستێره‌کان و دنیای تێکنۆلۆژی و ئیلێکترۆنی و له‌ به‌ گوند بوونی دنیاش دا نه‌خش و رۆڵی ئه‌سپ له‌ ژیانی مرۆڤی کورد نه‌چۆته‌ده‌ر، که‌م بۆته‌وه‌ به‌ڵام نه‌فه‌وتاوه‌. قه‌در و قیمه‌تی راگیراوه‌. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر جوانی و شۆخ و شه‌نگی و توانایه‌کانی ئه‌سپ که‌ رۆڵی له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤی کورد دا هه‌بووه‌. ئه‌گه‌ر ئاورێک له‌ رابردوو بده‌ینه‌وه‌ ئه‌و راستییه‌مان باشتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له‌ کلتوور و ئه‌ده‌بیات دا، له‌ بواری بیر و باوه‌ڕ و په‌ند و مه‌سه‌ل و کایه‌ و گورانیه‌کانی ژنانه‌ و پیاوانه‌ ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌بووه‌. له‌ به‌یته‌کانی تراژدیک و حه‌ماسی و دڵداری هه‌موو کات هاوڕێ و هاده‌می قاره‌مانی به‌یت بووه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌خێو کردن و راگرتنی ئه‌سپ سه‌رچاوه‌ی داهات و خێر و به‌ره‌که‌ت بووه‌، ئه‌و مه‌سه‌له‌ش که‌ پێشینیان گوتویانه‌ " ئه‌سپ پێیه‌کی ره‌نجه‌ ، پێیه‌کی گه‌نجه‌" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و زه‌حمه‌ت و داهات و به‌ره‌که‌ته‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ په‌ل قایم و نه‌ترس بووه‌ له‌ کێشه‌ی نێوان خێڵ و عه‌شیره‌ته‌کاندا وه‌ک ئامرازی شه‌ر و به‌نێوی ده‌سته‌ی سواران له‌ سه‌فی پێشه‌وه‌ی له‌شکر به‌شداری شه‌ڕ بووه‌ و له‌شکاندنی سه‌فی دوژمن چاونه‌ترس و له‌ مه‌یدانی شه‌رناخێوی که‌ ده‌هاته‌ جۆڵڵانه‌ دڕی به‌ نه‌یار ده‌دا، ئازوقه‌ی گه‌یاندۆته‌ به‌ره‌کانی شه‌ر و ته‌رمی له‌ مه‌یدان دوور کردۆته‌وه‌ و خه‌به‌ری به‌پڕتاوی بۆ ئێر و ئه‌وێ بردووه و یارمه‌تی خاوه‌نی داوه‌. هێنده‌ به‌ هێز و خۆڕاگر بووه‌ بار و بنه‌ی گه‌یاندۆته‌ بنکه‌ و باره‌گا و شار و هه‌واران و پێشڕه‌وی کاروانی توجاره‌ت و ئاگاداری گرانباران بووه‌.

ئه‌وه‌نده‌ جوان بووه‌ خاوه‌نی که‌ پێی ده‌ ئاوزه‌نگی ناوه‌ و خۆی ها‌ویشتۆته‌ سه‌ر خوانی زین و سواری بووه‌ فیزی لێ­بۆته‌وه‌ و هه‌وای لێ­بلیند بووه‌ و خۆی پێ­ڕاناوه‌ سمێڵی لێ­باداوه‌ و ریشوی پێچ و سۆرانی له‌سه‌ر به‌رداوه‌ته‌وه‌ و له‌ مه‌یدان داری و کایه‌ و به‌زم و بۆنه‌ و رووداوه‌کان دا، هونه‌ر و توانایی خۆی و ئه‌سپی نیشانی دۆست و دوژمن داوه‌ و نازناوی شۆڕه‌سوار ، چووکه‌ڵه‌سوار‌، سوارخاس و سوارچاکی وه‌رگرتووه‌.

ئه‌وه‌نده‌ خۆش­به‌ز بووه‌ ، به‌ نه‌رمه‌غار و وێرغه‌ چوار ناڵ هه‌ڵی­کوتاوه‌ته‌ سه‌رنه‌یار و وه‌به‌ر سینگه‌ ئه‌سپانی داوه‌ و تاراندویه‌تی و سه‌ری ده‌دوی­ناوه‌ بازره‌ی کردووه‌ و رایته‌وڵاندووه‌. له‌ راو شکار دا سه‌ڕڕاو و به‌ڕڕاوی گرتووه‌ و ئه‌وه‌نده‌ گورج ­وگۆڵ و شۆخ وشه‌نگ بووه‌، له‌ زه‌ماوه‌ندان رازێنراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ر و پۆتراکی به‌ به‌نه‌خاوکه‌ نه‌خشێنراوه‌ و به‌رسینگه‌ی گوڵینگ ئاوریشمی وێهه‌ڵاوه‌سراوه‌ و که‌ژاوه‌ی له‌سه‌ر دابه‌ستراوه‌ و بووکی جوان و رووسوور و چه‌له‌نگ به‌ تارای سووره‌وه‌ی‌ سوار بووه‌ . به‌تایبه‌ت ماینی شێ غه‌زاڵیان بۆ ڕاده‌گرت و به‌ره ‌و ماڵی به‌خت به‌ڕێده‌کرا.

له‌ مه‌یدان شه‌ڕاخێوی و ته‌ڕاتێن و جلیت وگۆێن و شه‌ره‌گۆدا له‌ کۆڕژنی داوه‌ و سمکۆڵی کردووه‌ و حیلاندویه‌تی و به‌ قۆرته‌ و قه‌ده‌م که‌وتۆته‌ سه‌ما و هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر پاشوان و چه‌په‌ڵۆکی له‌ ئاسمان داوه‌. ئه‌و سه‌ر و ئه‌وسه‌ری مه‌یدانێی کردووه‌ و ته‌قڵه‌ی قۆزتۆته‌وه‌ و شاری گڕ کردووه‌ و سه‌ری شۆڕه‌سواری خۆی سه‌به‌رز کردووه‌ و سه‌ری شه‌رت و سه‌رشه‌قق و گۆیی ته‌نیا خۆی بووه‌ و سه‌ری دوژمنانی کردۆته‌ گۆی مه‌یدان و مه‌یدان داری هه‌موو شه‌ره‌گۆیه‌ک بووه‌.

ئه‌وه‌نده‌ مسکین و ئارامه‌ که‌ ره‌شمه‌ی که‌وته‌ده‌ست هه‌ر که‌سێ، که‌متر وایه‌ له‌ ژێر رکێفی بچێته‌ده‌ر و سه‌رپێچێ بکا بۆیه‌ گراو و دڵدار که‌ له‌ خوێنی خۆیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ته‌مای تاراوگه‌ و روو له‌ چۆلی و پشت له‌ ئاوه‌دانی ده‌که‌ن راده‌که‌نه‌ یه‌خته‌رم و یه‌خته‌رمه‌‌‌خانی باوانی ده‌ بابان وێران، ده‌رده‌کێشێ بۆر و به‌ده‌وان، خۆ داوێنه‌ سه‌ر و گراوی له‌پاش­ته‌رکی داده‌نێ و دووپشته‌کی ده‌ئاژوێن به‌ره‌ و دیاری نادیار.

مه‌خابن ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، له‌ رۆژگاری عه‌وله‌مه‌دا‌، به‌ هۆی باری ناله‌باری ژیان و برسێتی و هێندێ جاریش ته‌ماح بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک و جۆرێکی دیکه‌ که‌ڵک له‌ ئه‌سپ وه‌رده‌گیرێ، راکێشی کاروانی ئه‌و دیو ئه‌و دیو ده‌کرێ و هه‌ڵده‌دێرێ و مینی لێ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و بۆسه‌ی بۆ داده‌نرێته‌وه‌ و وه‌به‌ر بارانی گولله‌ ده‌درێ و بێ به‌زه‌یان له‌ ناو ده‌چێ. بۆیه‌ ده‌ڵێم خۆزیا قه‌ت کورتانی نه‌خرابا سه‌ر پشت ، هه‌ر به‌زینه‌وه‌ زه‌ینی جوانی ئه‌و حه‌یوانه‌ زیت و نه‌جیب و شه‌ریفه‌ درابا و که‌ڵکی لێوه‌رگیرابا!

[ دوشنبه ٤ آذر ۱۳٩٢ ] [ ۱٠:۱٦ ‎ب.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed