<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان


عمر امام

متولد سال 1349 در پیرانشهر -  تحصیلات : حوزوی از سال 1362 تا سال 1373 نزد علمائی مانند حاج ماموستا سلیمان روحانی، حاج ماموستا مصطفی محمودی،ماموستا رسول مقدوری،ما موستا سید محمد واژی ،ماموستا محمد سلیمی (ملا دو نخور)

فعال در حوزه ادبیات

همکاری مجله سروه ،مجله مهاباد،مجله کیله شین، دوسال جزو دسته نویسندگان هفته نامه میر گژان بوده است،در حال حاضر امام جمعه و جماعت مسجد جامع روستای کهنه لا هیجان پیرانشهر می باشد. ,وی نویسنده مقالات متعدد اجتماعی، و ادبی در مجلات و نشریه ها می باشد. ایشان یک سال نیز عضو کانون نویسندگان هفته نامه صدای آشنا بوده است.

نقل مطالب با ذکر نویسند و منبع بلا اشکال است  - محمد فاضل شوکتی

 
 

شه‌و راشکا، تاریکی بێ نێوبڕ جیلوه‌ی جوانی و زه‌رده‌خه‌نه‌ی زه‌رده‌په‌ڕی ئێوارانی له‌ په‌راوێزێکی ره‌شدا حه‌شاردا، جارناجارێ ئه‌ستێره‌ییک به‌ پڕتاو له‌ ته‌شقی ئاسمان راده‌خوشی و بۆ چرکه‌ساتێ دڕ به‌ تاریکی ده‌دا، ره‌نگبێ سه‌رانسوێ ئه‌وان دڵدارن بکا که‌ شه‌و په‌نای داون، به‌ دوور له‌ چاوی شه‌یتانان و شۆڤاران خزیونه‌ته‌ باوه‌شی گه‌رم­وگوڕی لێوڕێژ له‌ سۆز و خۆشه‌ویستی یه‌کتر، نیسکه‌ نیسکه‌ لێوه‌کان تێک­ده‌ئاڵقێنن و به‌هه‌ناسه‌بڕکه‌ و ئه‌سپایی له‌ گوێچکه‌ی یه‌ک ده‌چرپێنن. مزگێنی داهاتووی گه‌ش و ئاسۆی روونی ئه‌وین پێکتر ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر چینایه‌تی نه‌بێته‌ دڕکی باخچۆڵه‌ی هه‌ست و سۆز دڵداران، له‌و ساته‌ خۆشه‌ی ناخی جه‌سته‌ی شه‌و به‌ خه‌یاڵی کازیوه‌ و لیزگه‌ی تیرێژی خۆر ده‌زروقێنه‌وه‌. وڵات بێ هه‌ست­وخوست له‌ ئامێزی بێدنگیدا حاواوه‌ته‌وه‌. ته‌نیا شه‌نه‌ بایه‌کی فێنک و بلاوێن دزه‌ده‌کاته‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵان، به‌ شێنه‌یی ئاره‌قه‌ی توێڵی نازداران ده‌سڕێ و بۆن به‌رامه‌ی ئێواره‌ کۆڵانیان به‌ره‌ و ئه‌و دیوی نادیار راپێچ ده‌کات. خه‌ڵکان له غوڕابی خه‌وێکی ئاسووده‌یی چاوه‌کانیان لێکناوه‌، خرپ لێخه‌وتوون. چرکه‌ی زه‌مه‌نیش ئه‌وا له‌ بۆشایی تاریکی­دا به‌ له‌ز جه‌سته‌ی شه‌و به‌ره‌و کازیوه‌ی به‌ربه‌یان ده‌ کوتێ، له‌و شه‌وه‌ بێ بڕانه‌وه‌دا من ته‌نیام، ئاوزینگی خه‌مێکی قورس و گران دایگرتووم، هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ده‌رۆستی نایه‌م، هه‌و‌دای ماشه‌ری خه‌یالم تێک ئاڵاوه‌ سه‌ره‌داوه‌که‌م بزر کردوه‌، نه‌ باشاری ده‌که‌م نه‌ رۆچنه‌یه‌کی روون شک ده‌به‌م، نه‌ ده‌رزێک بۆ قوتاربوون. له‌و شه‌وه‌دا تاریکی هه‌روا خه‌ست­تر ده‌بی، منیش قێزه‌ون­تر، به‌ قاڵدرمه‌کانی ته‌مه‌ن­دا سه‌ره‌ولێژ ده‌بمه‌وه‌ و هه‌موو چرکه‌کان مووبه‌موو ده‌پشکنم به‌دوای سه‌ره‌داوێک دا ده‌گه‌ڕێم که‌ به‌ شیله‌ی ئه‌وین ره‌نگڕێژ کرابێ، یان په‌ردووی بیره‌وه‌ریه‌ک، بزه‌یه‌ک، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک، ماچێک...؟! که‌چی شک نابه‌م، ته‌نیا نه‌فره‌ت، بێزاری، سووکایه‌تی، بزر بوون له‌ جغزێکی چه‌ندین ساڵه‌ی داسه‌پاو به‌سه‌ر قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵگادا به‌ حه‌له‌لاو هه‌یڕۆیان له‌ په‌روپۆ که‌وتم. له‌و‌ شه‌وه‌دا ته‌نیایم تونێلی مه‌رگه‌ ده‌ربازنابم، خه‌و له‌ چاوم نه‌بانه‌، ته‌نیا منی غه‌واره‌، نامۆ له‌ خۆم، له‌ ده‌وروبه‌ر، چاوه‌کانم هه‌ڵگڵۆفیوه‌ له‌ خه‌و بێزراوم له‌و خه‌وه‌ قێزه‌ونه‌ی که‌ دامده‌بڕێ له‌ جیهان و هه‌ودای ناسکی خه‌یاڵی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌ به‌های په‌ری و غیلمانی به‌هه‌شتی خوای دابه‌زاندوه‌، ئێستا له‌و کاوله‌ دنیایه‌دا مه‌ودایه‌کی درێژ راده‌خوشم، هه‌تا ئاسۆی خۆشه‌ویستیم لێده‌رده‌که‌وێ، گه‌له‌ک جاران به‌ دڵێکی پڕ له‌ ناسۆری رۆژگار هانای بۆ ده‌به‌م، به‌ کوڵ ده‌پارێمه‌وه‌، له‌ ناخه‌وه‌ ده‌کرووزێمه‌وه‌، هه‌تا به‌ هیمای دوو چاوی گه‌شی ئه‌ستێره‌یی، به‌ سۆزه‌وه‌ ئیزنی میوان بوونم له‌ زریایی ئه‌وین و جوانی پێده‌دا. جا هه‌نگینێ که‌ سه‌ر مه‌ست و شاگه‌شکه‌ بووم له‌ پڕ ئاوێزانی ئه‌و جه‌سته‌ پڕ هه‌ست و ناسکه‌ی ده‌بم، له‌ په‌ردووی شه‌ودا سه‌ری ئارخه‌یانیم به‌ سه‌ر شان لاملیدا شۆڕده‌که‌مه‌وه‌، هه‌ تا سپێده‌ی به‌ربه‌یان به‌ په‌نجه‌کانم نه‌رم نه‌رم ئازاری تاسه‌ی دووریم ده‌شۆمه‌وه‌.

[ دوشنبه ٤ آذر ۱۳٩٢ ] [ ۱٠:٠٧ ‎ب.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed