<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان

گیا دروونی مام قادری گه‌رگوولێ:

 به‌ ڕه‌حمه‌ت بێ قسه‌ی زۆر خۆش له‌ مام قادری گه‌رگوولێ ده‌گێڕنه‌وه‌: مام قادر، ساڵێکی وه‌ختی گیادروان، ئێوارێ به‌ مه‌ڵه‌غانچییه‌کی ئاوایی ده‌ڵێ فڵانی سبه‌ینێ ده‌بێ بێی گیای من له‌ فڵان جێ بدرووی. مه‌ڵه‌غانچییه‌که‌ نوێژێ سبه‌ینێ وه‌خه‌به‌ر دێ، به‌ مه‌ڵه‌غان و کورسیله‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌چێته‌ سه‌ر گیای مام قادر و هه‌تا مام قادر ده‌گاتێ قه‌دێکی لێ ده‌دروو‌یت، که‌ مام قادر ده‌گاتێ ده‌بینێ گیایه‌که‌ زه‌ریف نه‌گه‌یوه‌، پاشان هه‌ر که‌سێک له‌ گه‌وره‌ و بچووکی خه‌ڵکی ئاوایی به‌وێدا ڕاده‌برن، به‌ مام قادر ده‌ڵێن: "کوڕه‌ مام قادر حه‌یفه‌ ئه‌و گیایه‌ نه‌گه‌یوه‌ ئه‌تۆ بۆ خه‌ساری ده‌که‌ی!" مام قادر به‌ مه‌ڵه‌غانچییه‌که‌ی ده‌ڵێ: "ده‌ست ڕاگره‌، به‌ نمه‌کی شێخی ئه‌مه‌ له‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی ئاقڵتر نین! بابم رۆژێکی دی دێین ده‌یدرووین."‌ کابرای مه‌ڵه‌غانچی ده‌ست به‌ بۆڵه‌بۆڵێ ده‌کا و ده‌ڵێ: "بابم مام قادر؛ ئه‌تۆ ئه‌وڕۆ ئه‌منت له‌کار و بار کرد، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر تۆ نه‌بایه‌، ئه‌وڕۆ فه‌عله‌ی فڵان که‌س بووم و کاری چه‌ند رۆژانیشی هه‌بوو..." مام قادر بۆڵه‌ بۆڵی پێ ده‌بڕی و ده‌ڵێ: "کاکه‌ گیان، ئه‌من دڵم نایه‌ ئه‌و گیایه‌ی بدرووم نه‌گه‌یوه‌، ده‌نا گیای دیم هه‌یه‌ گه‌یبێ. خڕکه‌وه‌ چۆن دڵم دێ بێکارت که‌م! ده‌چین هه‌تا ئێوارێ ئه‌وی ده‌درووین." مه‌ڵه‌غانچی دڵی خۆش ده‌بێ، که‌ره‌سته‌کانی خڕ ده‌کاته‌وه‌ و مه‌ڵه‌غانێ داوێته‌ سه‌ر شانی و به‌ په‌له‌ ده‌که‌وێته‌ دوای مام قادر. مام قادریش یه‌کڕاست ده‌چێته‌وه‌ ناو ماڵان و وه‌ژوور حه‌وشه‌ی خۆیان ده‌که‌وێ که‌ حه‌وشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ و هه‌مووی خیزڕێژ کراوه‌ و به‌ ده‌گمه‌ن چڵه‌ گیایه‌کی لێ په‌یدا ده‌بێ! به‌ کابرای مه‌ڵه‌غانچی ده‌ڵێ: "ئه‌تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێکارم نه‌کردبی، جا کاکی خۆم هه‌تا ئێوارێ ئه‌و حه‌وشه‌م بۆ ده‌درووی! دروون له‌ تۆ و پووڵ له‌من! ئه‌وه‌ به‌ ماڵێش ده‌ڵێم بۆ نیوڕۆیه‌ شتێکمان بۆ لێنێن!" کابرای مه‌ڵه‌غانچی ده‌ڵێ: "ئه‌خه‌ مام قادر خۆ چڵه‌ گیایه‌کی لێ نییه‌! ئه‌من چۆن و چ بدرووم؟!"مام قادر ده‌یباته‌ گۆشه‌ی ئه‌و سه‌ری حه‌وشه‌ و ده‌ڵێ: "جارێ زووره‌یه‌کی لێده‌! جا هه‌نگینێ ئه‌لێره‌ڕا به‌ری لێ بگره‌!" کابرا ناچار مه‌ڵه‌غانێ له‌سه‌ر شانی دێنێته‌خوار و زووره‌یه‌کی لێ ده‌دا و شانانی لێ ڕاده‌وه‌شێنێ! مام قادریش هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌دوایدا ده‌ڕوا! جار نا جارێک پێی ده‌ڵێ: "خۆت مه‌کوژه‌! پشوویێک بده‌ و سیغارێکی تێکه‌!" هه‌شت نۆ ده‌ که‌رخانی به‌ دوادا ده‌ڕوا و ئه‌وجار پێی ده‌ڵێ: " حه‌یاتت له‌خۆ بڕی ماڵوێران! بزانه‌ مه‌ڵه‌غانه‌که‌ت کول نه‌بووه‌؟! ده‌ی بیڕه‌قێنه‌وه‌ و ئاوێک وه‌خۆ پاشان لێی وه‌خۆ که‌وه‌!" هه‌تا سێبه‌ری ده‌ ئێوارێ ئاوا مه‌ڵه‌غان به‌ کابرای مه‌ڵه‌غانچی ده‌کێشێ و پاشان حه‌قه‌که‌ی ته‌واو ده‌داتێ و به‌ڕێی ده‌کاته‌وه‌!

نقل از پروفایل خضر محمدی پیرانشهری

 

 

[ چهارشنبه ٢٧ شهریور ۱۳٩٢ ] [ ٤:٤٥ ‎ب.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed