<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان


حه یران و حه یران بێژ

حه‌یران سه‌دان ساڵه‌که‌له‌گه‌ڵ هه‌ست و دڵ و گیانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا ده‌دوێت. وه‌ک هێڕش بێتوشی باسی لێ ده‌کات حه‌یران له‌سه‌رده‌می ئاژه‌ڵ داری سه‌ری هه‌ڵ داوه‌و دوای نیشته‌جێ بوونی ئێمه‌په‌ره‌ی پێ دراوه‌ . به‌سۆز ترین بابه‌تی فۆلکلۆری ئێمه‌و ڕه‌سه‌ن ترین هونه‌ری ئێمه‌یه‌که‌له‌کۆنه‌وه‌له‌گه‌ڵمان بوه‌و ئێستاش هه‌ر هه‌یه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌وه‌ک جاری جاران ڕێز و حورمه‌تمان بۆی نه‌ماوه‌و خه‌ریکه‌وه‌ک باڵنده‌یه‌کی بێ هیوا له‌چه‌نگمانا ده‌ڕوات. به‌ڕاستی له‌ناو چونی حه‌یران جێی مه‌ترسه‌بۆ که‌م هێز بونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌که‌مان. چه‌ن لاوێک و تازه‌لاوێک هه‌نه‌که‌ئێستا حه‌یران ده‌ڵێن و مه‌ترسیان هه‌یه‌له‌له‌ناو چوونی ئه‌م بابه‌ته‌. لاوه‌حه‌یران بێژه‌کانمان بریتینه‌له‌: "شێرزاد حه‌سه‌ن زاده‌- ڕه‌حمه‌ت ڕۆسته‌م پوور- جه‌ماڵ حه‌سه‌ن نژاد – عه‌زیز حسێن نه‌ژاد(سه‌رده‌شت) / ناسر که‌ریمی - ئه‌ره‌ستو سۆهرابی نیا (بۆکان) / هادی میرزاکیا(کرماشان) / ئه‌حمه‌د حه‌یران -سیامه‌ند ئه‌مینه‌دار(شنۆ)/ حسێن چیره‌(نه‌غه‌ده‌)/ شۆڕش مه‌حمودی  که‌خه‌ڵکی شاره‌جوانه‌که‌ی مه‌هاباده‌و به‌یت خوانی ئۆڕکێستێری موکریانه‌و به‌بڕوای من لێزان ترین لاوی حه‌ یران بێژی وڵاته‌که‌مانه‌ .ئه‌رکی سه‌ر شانی ئێمه‌سه‌باره‌ت به‌هونه‌رمه‌نده‌کا‌نمان به‌تایبه ‌ت حه‌یران بێژه‌کان ئه‌وه‌یه‌که‌ڕێزی ته‌واویان لێ بنێین و تا ده‌توانین له‌هه‌موو لایێکه‌وه‌یارمه‌تیان بده‌ین. چونکه‌به‌ڕاستی پارێزه‌ری کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌مانن. جێی خۆیه‌ تی شانازی به‌به‌ساڵه‌وه‌چوه‌کانی سه‌نگه‌ری هونه‌ر بکه‌ین و یاد و ناویان رێزبگرین. وه‌ک :خوا لێ خۆش بووان عه‌لی خه‌ندان – وسێنی مه‌حمود شه‌شه‌ی(بۆکان) / ڕه‌سوی نادری(پیرانشار) / خله‌ده‌رزی(سه‌رده‌شت) / ڕه‌سوو حه‌سه‌ن سیساوه‌یی(سیساوه‌ی باشوری کوردستان)حه‌یران به‌شێوازێک له‌لای حه‌یران خوانان دروست و قایم ده‌کرێت که‌ئێمه‌خۆمان له‌کاتی ڕودانی چیرۆکه‌که‌ده‌بینین .هێنده‌ک له‌بابه‌ته‌کانی حه‌یران چیرۆکن وه‌ک چیرۆکی سه‌یده‌وان که‌له‌زمانی   عه‌بدولعه‌زیزی داسنی ده‌گوترێت . ئه‌م چیرۆ که‌وا ده‌گێڕنه‌وه‌که‌عه‌بدولعه‌زیز سێ کوڕی هه‌بون به‌ناوانی : مه‌مکه‌وان و نێچیره‌وان و سه‌یده‌وان . مه‌مکه‌وان کچێک ما ره‌ده‌کا ت و ده‌مرێ دوایی ئه‌و کچه‌ده‌ده‌ن به‌نێچیره‌وان و ئه‌ویش ده‌مرێت . چێرۆکه‌که‌ئه‌و کاته‌ده‌س پێ ده‌کات که‌دوای مردنی دو کوڕه‌کانی عه‌بدولعه‌زیزی داسنی کچه‌که‌ده‌ده‌ن به‌سه‌یده‌وان. میری داسنیان به‌عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمان ده‌دات که‌بۆ ڕاوی بزنه‌کێوی بچنه‌چیای مه‌غڵوبی داسنیان. له‌و چیا بڵنده‌ عه‌بدولعه‌زیز چاوی به‌بزنێک ده‌که‌ویت و ته‌قه‌له‌تفه‌نگ دێنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر ده‌کات ده‌بینێت سه‌یده‌وانه‌که‌به‌جێی نێچیر وێی که‌وتوه‌و ده‌خوێن دا گه‌وزاوه‌. عه‌بدولعه‌زیزیش ده‌س ده‌کا به‌شیوه‌ن و گریان...و سه‌دان به‌ڵکوو هه‌زاران چیرۆکی کوردیمان هه‌یه‌که به‌زمانی حه‌یران بێژان گوتراون.هێنده‌ک بابه‌تیش له‌حه‌یران هه‌نه‌که‌له‌زاری گوڵانه‌وه‌گوتراون و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌پێیان ده‌ڵه‌ن " گه‌لۆ‌".هێنده‌کیش بابه‌ت هه‌نه‌که‌باس له‌دڵداری و که‌ینه‌و به‌ینه‌ی نێوان دو دڵدار واته‌کچ و کوڕی ئه‌ویندار ده‌که‌ن. له‌زۆرتری ئه‌م بابه‌تانه‌دو دڵداره‌که‌لێک دی دوورن و ناتوانن یه‌ک دی ببینن و په‌یامی دڵیان ده‌ده‌نه‌بای شه‌ماڵ تا بۆ خۆشه‌ویستیان ببات.مه‌به‌ستم له‌نوسینی ئه‌م وتاره‌ئه‌وه‌بو که‌هه‌م خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست له‌گه‌ڵ حه‌یران ناسیاو بکه‌م و هه‌م یادێ له‌حه‌یران بێژه‌خۆشه‌ویسته‌کانمان بکه‌م هیوای سه‌ربه‌ستی بۆ هه‌موان.

[ پنجشنبه ٢۱ شهریور ۱۳٩٢ ] [ ٢:٥۸ ‎ب.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed