<

زمزیران
دانشنامه تاریخ ،جغرافیا، فرهنگ و ادبیات و فولکلور و جاذبه های گردشگری شهرهای(سردشت و پیرانشهر) 
قالب وبلاگ
نويسندگان
لینک دوستان


 کەلەکەی چەپی خیلقەت

 

 

پرسیاران دەمرم لە شار و ئاوا دەبم لە چاوت

 

پڕم لە فەلسەفەی مار و دەنوسرێمەوە ناوت

 

کەمێک ئاوس لە هەنار و پۆزێتیڤی ئەم فکرە

 

کە هەڵدێرێم لە مەدار و بکەومە جغزی تاوت

 

دەستت تا ئێوارەی لەشم لێواولێوە لە شۆڕش

 

هەڵدەفڕن مەریەمەی ڕەجم لە ئاسمانی ساوت

 

بمپەڕەوە لە مەعبەد و پەراوێزی ئوستورە

 

بمبەرەوە تا سەرەتای کەسایەتی ڕژاوت

 

سەرم قورسە لە شڕۆڤەی فیزیک و مێتافیزیک

 

تۆ شتێکی بەینابەینی چۆن داو بنێمە داوت

 

سێوان دەخوینمەوە مەرگ و کەشفی تاڵی نیۆتۆن

 

بۆ سۆی تڕاژێدیا دەگرێ زەینم هەتا هەناوت

 

سەرچاوە دە مندا مرد و کۆتایی لە ... نازانم

 

ڕوژنامەوانم تامەزرۆی تیتری سەری بڕاوت

 

ڕەوە ئەسپێکی ناوەخت و هەرەس هێنانی مێشک

 

دەپەڕمەوە ڕۆشنبیرێک لە ئاوێنەی شکاوت

 

عوبێد سورخابی - پیرانشار

 

 

 

 

 

 

وەک هەمیشە 

 

کە بە ڕیژنەکانم دا پێغەمبەر 

 

    بە خەونەکانتان دا ئیلهام

 

    بە درۆیەکانیان دا ئایین

 

    لە هەر شتێک ڕا واتایەک

 

                          بومەڵێڵی ئەندێشەیەک

 

                          خورەی جیهانێک

 

                          ترسی تابۆیەک

 

                        یا گوریسی شێعرێک

 

بۆ شین­گێریەکان

 

ئای

 

من چ پیاوێکی گەوجم

 

کە

 

وەک هەمیشە                   

 

گورگێک

 

لە پەنا هەر چڵە گەنمێک

 

لورەی مانگ و

 

شەوێکی چۆڵ

 

دە هاواری ئینسان دا

 

دەزرینگێمەوە تا زەردەپەڕی مەرگ

 

                  تا ئەوپەڕ ئینسان

 

                     ئەوپەڕی کاهینانی هەمیشەی خودا مەنگ

 

                                  کاهینانی دژایەتی ئاو و ئوستورە

 

                                              دژایەتی من و هەر شتێک

 

                                                             یا هەر شتێک   

 

شاعیرێکی هەمیشەیی و

 

گورگێگ لە پەراسوی چەپی ڕادیکاڵی زەین

 

...

 

وەک هەمیشە

 

ئینسان چۆلترین مانگی خودایە

 

دە لورەی کاهین

 

[ پنجشنبه ٢۱ شهریور ۱۳٩٢ ] [ ٢:۳٦ ‎ب.ظ ] [ محمد فاضل شوکتی ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

گر می خواهی پس از مرگ فراموش نشوی یا چیزی بنویس که قابل خواندن باشد یا کاری کن که قابل نوشتن باشد. "بنیامین فرانکلین" (زمزیران نام رشته کوهی زیبا و بلند در سلسله کوههای زاگرس مابین مهاباد ، ،سردشت و پیرانشهر میباشد) محمد فاضل شوکتی دانش آموخته علم مدیریت .کارمند و مدرس: که به تحقیق در زمینه میراث معنوی و فکری شهرهای پیرانشهر و سردشت می پردازد،و سعی دارد تا برگیرنده مطالب و مقالات مرتبط با این دو شهر باشد. این وبلا گ در راستای مدیریت و جمع آوری اسناد ،مدارک ،عکسها و نشریات،مشاهیر و اطلاعات : تاریخی ،فرهنگی،اجتماعی، دوشهر( پیرانشهر و سردشت ) به منظور شکل دادن کانالی برای حضور در فضای مجازی و به اشتراک گذاشتن این اطلاعات و معرفی این دو شهربه ایران و جهان شکل گرفته است . بررسی و غور در میراث معنوی و فکری هزاران ساله ی این دو شهر از عهده یک یا چند نفر خارج بوده ،و یاری اصحاب قلم و نظر را می طلبد،، اگر این وبلاگ بتواند نقطه عطفی باشد برای زاده شدن اندیشه ای نو در پایان نامه های دانشگاهی و یا روان نمودن اطلاع رسانی به گردشگران و ایجاد پل ارتباطی مابین مردمان خون گرم این دوشهر با جهان و جذب گردشگران به مراکز طبیعی جذاب وتجاری این منطقه ، به هدف خود رسیده است . همچنین این وبلاگ حاوی عکسهای بسیارزیبا و دلپذیر و پر ارزش، قدیمی و نادری است که یاد آورخاطرات و حوادث و لحظات تاریخی تلخ و شیرین گذشته و پیوند آنها با حال و آینده شماخواهد بود . مطمئنا لحظاتی را که با ما سپری خواهید نمود شیرین خواهد بود. این وبلاگ را می‌توان یک مرجع برای معرفی مراکز گردشگری و تفریحی و توریستی وتجاری شهرهای پیرانشهر و سردشت دانست. امید می رود بازدید کنندگان عزیز ، کاستی های آن را به طرق ممکن گوشزد و با ارسال تجربیات موفق خود دراین حوزه و نیز در راستای پر بارتر نمودن محتویات زمزیران، مارا یاری فرمایند.
موضوعات وب
RSS Feed